Kurdish Issue

Kurdish issue related articles, news etc.

ڕێگە مەدەن تورکیا لە جەنگى مووسڵدا بەشداربێت

bakur
نوسینى: مایکڵ ڕۆبن
لە ئینگلیزییەوە: على کریم

لە مانگى دیسەمبەرى ساڵى 2001 دا سوپاى ئەمریکا ئوسامە بن لادنى سەرۆکى ئەلقاعیدەى لە چیاکانى تۆرابۆرادا تەنگەتاو کرد، ئەوکاتە بن لادن لە کۆمەڵە ئەشکەوتێکدا خۆى حەشاردابوو لە ڕۆژهەڵاتى ئەفغانستاندا کە زۆر دوور نەبوو لە سنورى پاکستانەوە. لەبرى ئەوەى زیاتر بن لادن تەنگەتاو بکەن، چونکە دۆناڵد ڕامسفێڵدى وەزیرى بەرگرى ئەوکاتەى ئەمریکا هێزە چەکدارە ئەفغانیەکانى لە پێشەوەى جەنگەکە دانابوو، بەڵام ئەوان ئەجێنداى خۆیان جێبەجێکرد و ڕێگەى هەڵهاتنى بن لادنیان دا، هەرچەند سەرکردەکانیان بەڵێنى هاوکاریان بە ئەمریکا دابوو. نزیکەى دە ساڵێکى خایاند تا ئەوکاتەى ئەمریکا توانى لە کۆتاییدا بن لادبن دەستبەسەربکات، سەرەڕاى چەند هەزار قوربانیەک و بەهەدەردانى دەیان ملیارد دۆلار.

وا نزیکەى 15 ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێدەپەڕێ و سوپاى ئەمریکا وعێراق و میلیشیا شیعەکان و پێشمەرگەى کوردستان پێکەوە لە شارى مووسڵ نزیک بوونەتەوە. هاوپەیمانان تاکو ئێستا بەشداریکردنى سوپاى تورکیایان ڕەتکردوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆى توڕەکردنى ڕەجەب تەیب ئۆردوغانى سەرۆکى تورکیا، هەر بۆیە لەم بارەیەوە ڕایگەیاند “ناکرێت ئێمە لەدەرەوەى ئەو جەنگەوە بین، چوونکە مێژوو پاڵپشتى ئێمە دەکات”.

هەربۆیە هیواخوازین ئۆباماى سەرۆک، ئاش کارتەرى وەزیرى بەرگرى و جۆن کێرى وەزیرى دەرەوە لەسەر بڕیارەکەیان دڵنیا بن. ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەى سوپاى توریکا بۆ نێو شارى موسڵ کارەساتێک دروست دەکات لەبەر ئەم دوو هۆیە:

هۆکارى یەکەم ئەوەیە کە تا ئێستا ئەردۆغان سیاسەتێکى دووڕوویی سەبارەت بە داعش پیادە کردووە، لەکاتێکدا ئۆردوگان و دیبلۆماتکارانى تورکیا سەرکۆنەى داعش دەکەن لەبەرئەوەى ئەوانیش هاوشێوەى سەرکردە جیهانیەکان و دیبلۆماتکاران بن، بەڵگەى یەکلاکەرەوە بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە کە حکومەتەکەى ئەردۆغان هاوکارى و هەماهەنگى داعش و گروپە توندڕەوەکانى ترى وەک جەبهەت و لنوسرەى کردووە. ڕێگەدان بە بەشداریکردنى سوپاى تورکیا لە ئازادکردنى موسڵ واتا دووبارەکردنەوەى ئەو هەڵەیەى کە ئەمریکا لە تۆرابۆرا ئەنجامیدا. سوپاى تورکیا لە دژى داعش ناجەنگێت، بەڵکو دەبێت بەڕاڕەوێک بۆ پەڕینەوەى سەرکردەکانى داعش.

هۆکارى دووەم ئەوەیە کە ئۆردوغان زیاد لە پێویست باس لە گەڕاندنەوەى ناوچەکانى وڵاتەکەى دەکات، ئیلهان تانیرى ڕۆژنامەنوسى تورک لەم چەند ڕۆژەى دوایدا تێبینى ئەوە دەکات کە ڕۆژنامە ئیسلامیەکانى سەر بە ئۆردوغان باس لە هەڵوێستى دەکەن لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەى نەخشەیەکدا، کە بە پێى ئەو نەخشەیە دەوڵەتى تورکیا درێژ دەبێتەوە بۆ باکورى عێراق و بە موسڵیشەوە ناوەستێت، بەڵکو شارەکانى هەولێر و کەرکوکیش دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتى تورکیاوە، ئەم هەڵوێستە بووە بە ڕاى زۆرینەى لایەنگرانى ئەردۆغان. بەم پێیەیش بێت دەرکردنى تورکیا لە دواى جەنگەکە لە شارى موسڵ زۆر گرانتر دەبێت لە ڕێگرتن لە چوونە ناوەوەى سوپاکەى لە ئێستادا.

هەر بۆیە هیواخوازین لە بەرپرسانى ئەمریکا کە بەهیچ شێوازێک ڕێگە نەدەن سوپاى تورکیا بچێتە ناو شارى مووسڵەوە، چونکە بە چوونە ژوورەوەى سوپاى تورکیا بۆ نێو ئەو شارە تۆوى دووبەرەکى بۆ ماوەى چەندین ساڵ لەو شارەدا دەڕوێت.

Advertisements

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

%d bloggers like this: